848وتار

شەراکەتی ڕاستەقینە..

2/2/2019 6:42:00 PM
گۆران عوسمان

دەستگرتن بەپڕەنسیپی حزبی و داواکردنی بەشداریی لە حکومەتدا، دوو ئاڕاستەی جیاواز نیین بۆ گەشتن بەئامانج و جێبەجێکردنی ئەجێندای حزبی، بەڵکو بەشێکە لە ڕاستەڕێی کاری حزبی، لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی پێکەوەیی، کەپێی بگوترێ پێدانی دەسەڵات، یاخود شەراکەتی ڕاستەقینە.


ناکرێ قورساییەکی جەماوەری زۆرت هەبێت و بەشداربیت لە حکومەتداو پێت بگوترێ هیچت پێناکرێ گەر دەیان پۆستیش هەبێ، دەبێ لەکاتی گفتوگۆدا ئەوە یەکلایی بکرێتەوە، وەزیر دەبێ وەزیری بڕیار بەدەستبێ! ناکرێ لە ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتێک هەبێت وەزیرەکانی دی نەزانن کارەکانی چۆن ڕایی دەکرێت، ئەمە شەراکەتی ڕاستەقینە نییە.


ناکرێ سەرۆکایەتی هەرێمت هەبێ، تۆ فەرمانبەرێکت لەوێ بوونی نەبێ! ناکرێ نوێنەرێکت وەک حکومەتی هەرێم لەدەرەوەی وڵات نەبێ، شەراکەتی ڕاستەقینەی پێناگوترێ، هەموو هێزی ئەمنی لای دوو حزب بێت!
دەبێت ڕونبکرێتەوە ئەو وەفدانەی دێنە هەرێم، گەر وەزیرە، دەبێت وەزیر پەیوەندیدار لە پێشوازیدابێ، نەک سەرۆکی حزب! چ شەراکەتێکە، سەرۆکی حزب وەک نوێنەری حکومەتی هەرێم سەردانی دەرەوەبکات! ئەجێندای هەموو سەردان و وەفدێک دێت و دەڕوات، یاخود چوونە وڵاتان، ڕونبێت و باسبکرێت بۆ چ مەبەستێک و چۆن بەڕێوەچووە.


تەنانەت دەبێت لە داهاتی گشتیشدا شەراکەت هەبێت بۆ دابەشکردنی بەپێی ڕێژەی دیمۆگرافی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، دەبێت دادپەروەرانە و دوور لە ئەجێندای ناوچەگەرێتی جێبەجێ بکرێت.


دواجار پانۆڕامایەک لە شەراکەتی ڕاستەقینەدا ئەوەیە دیفاکتۆ  بکرێتە پێوەر، پڕۆتۆکۆڵەکە بەشێوەیەک بێت چۆن پارتی و یەکێتیی لەبەغداد داوای دەکەن و دەیانەوێت لەهەموو جومگەکاندا بونیان هەبێت، واتە ئەوشەراکەتەی خۆتان دەیانەوێت هەبێت، فەرموون لە هەرێم پابەندبن پێوەی و دەرگای ئەوجۆرە شەراکەتە بەڕووی هێزە کوردییەکانی لاخۆتاندا بکەنەوە.

 
 
 
شەراکەتی ڕاستەقینە.. گۆران عوسمان دەستگرتن بەپڕەنسیپی حزبی و داواکردنی بەشداریی لە حکومەتدا، دوو ئاڕاستەی جیاواز نیین بۆ گەشتن بەئامانج و جێبەجێکردنی ئەجێندای حزبی، بەڵکو بەشێکە لە ڕاستەڕێی کاری حزبی، لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی پێکەوەیی، کەپێی بگوترێ پێدانی دەسەڵات، یاخود شەراکەتی ڕاستەقینە. ناکرێ قورساییەکی جەماوەری زۆرت هەبێت و بەشداربیت لە حکومەتداو پێت بگوترێ هیچت پێناکرێ گەر دەیان پۆستیش هەبێ، دەبێ لەکاتی گفتوگۆدا ئەوە یەکلایی بکرێتەوە، وەزیر دەبێ وەزیری بڕیار بەدەستبێ! ناکرێ لە ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتێک هەبێت وەزیرەکانی دی نەزانن کارەکانی چۆن ڕایی دەکرێت، ئەمە شەراکەتی ڕاستەقینە نییە. ناکرێ سەرۆکایەتی هەرێمت هەبێ، تۆ فەرمانبەرێکت لەوێ بوونی نەبێ! ناکرێ نوێنەرێکت وەک حکومەتی هەرێم لەدەرەوەی وڵات نەبێ، شەراکەتی ڕاستەقینەی پێناگوترێ، هەموو هێزی ئەمنی لای دوو حزب بێت! دەبێت ڕونبکرێتەوە ئەو وەفدانەی دێنە هەرێم، گەر وەزیرە، دەبێت وەزیر پەیوەندیدار لە پێشوازیدابێ، نەک سەرۆکی حزب! چ شەراکەتێکە، سەرۆکی حزب وەک نوێنەری حکومەتی هەرێم سەردانی دەرەوەبکات! ئەجێندای هەموو سەردان و وەفدێک دێت و دەڕوات، یاخود چوونە وڵاتان، ڕونبێت و باسبکرێت بۆ چ مەبەستێک و چۆن بەڕێوەچووە. تەنانەت دەبێت لە داهاتی گشتیشدا شەراکەت هەبێت بۆ دابەشکردنی بەپێی ڕێژەی دیمۆگرافی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، دەبێت دادپەروەرانە و دوور لە ئەجێندای ناوچەگەرێتی جێبەجێ بکرێت. دواجار پانۆڕامایەک لە شەراکەتی ڕاستەقینەدا ئەوەیە دیفاکتۆ بکرێتە پێوەر، پڕۆتۆکۆڵەکە بەشێوەیەک بێت چۆن پارتی و یەکێتیی لەبەغداد داوای دەکەن و دەیانەوێت لەهەموو جومگەکاندا بونیان هەبێت، واتە ئەوشەراکەتەی خۆتان دەیانەوێت هەبێت، فەرموون لە هەرێم پابەندبن پێوەی و دەرگای ئەوجۆرە شەراکەتە بەڕووی هێزە کوردییەکانی لاخۆتاندا بکەنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن