هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌رو ئابووری كوردستان
9/24/2019 6:55:00 PM
بابان بریزی
بێگومان یه‌كێك له لقه‌كانی زانستی ئابووری، ئابووری گواستنه‌وه‌یه، ئابووری گواستنه‌وه بایه‌خ به‌و ڕێوشوێنانه ده‌دات كه گواستنه‌وه‌یان پێ ئه‌نجام ده‌درێ. هه‌ر له چه‌مكی ئابووری گواستنه‌وه‌دا; ئابوورییانه گواستنه‌وه‌ش جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، بایه‌خ به‌داهێنان‌و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و میكانیزمانه ده‌دات كه ئابوورییانه گواستنه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌كه‌ن.
گواستنه‌وه‌ی ئابوورییانه واته گواستنه‌وه‌ی شمه‌ك‌و كارگوزارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و سه‌لامه‌ت، به تێچوونێكی كه‌م‌و كاتێكی كه‌م. هه‌ڵبه‌ت هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه زۆرن، له وانه فڕۆكه، ئۆتۆمبێل، كه‌شتی، شه‌مه‌نده‌فه‌ر، لووله، ئێستاش فایبه‌ر ئۆپتیكیش هاتووه‌ته ڕیزیان. له‌نێو ئه‌و پێناوانه‌ی گواستنه‌وه‌شدا هه‌ندێكیان له‌وانیتریان ئابوورییانه‌ترن، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێچوونیان كه‌مه. بۆچی تێچوونیان كه‌متره؟ چونكه له باریاندا هه‌یه بڕێكی زۆر له شمه‌ك‌و كارگوزارییان پێ بگوازرێته‌وه. له‌و پێناوانه‌ش كه‌شتی، شه‌مه‌نده‌فه‌ر، لووله‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت‌و گاز، فایبه‌ر ئۆپتیك، ئێمه هه‌موومان ده‌زانین له‌كوردستاندا وا ورده ورده شه‌مه‌نده‌فه‌ر نه‌بێ، ئه‌وانی دیكه‌یان كاری جدییان تێدا كراوه.
له‌به‌ر نه‌بوونی ڕووبه‌ری ئاوییش توانای ده‌ستڕاگه‌شتنمان به‌كه‌شتی‌و كه‌شتیوانی نییه، بۆیه زۆر پێویست‌و گرنگه كه ئاوڕ له ئاواكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌رو ئاسنه‌ڕێ بدرێته‌وه، چونكه به‌شێك له تێچووی شمه‌ك، تێچووی گواستنه‌وه‌یه، به‌واتایه‌كیتر هه‌ر شمه‌كێك كه ئێمه ده‌یكڕین كۆمه‌ڵێك تێچوون. تێچوونی كۆتایی ئه‌و شمه‌كه‌یان پێكهێناوه، وه‌كو تێچوونی كه‌ره‌سته‌ی خاو‌و وزه‌و ده‌ستی كار‌و گومرگ‌و گواستنه‌وه‌و هتد.
تێچوونی گواستنه‌وه‌ش پشكێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌ناو كۆی ئه‌و تێچوونانه‌دا، بۆیه كاتێ گواستنه‌وه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئه‌نجام بدرێت، بڕێكی ئێجگار زۆر له شمه‌كی پێ ده‌گوازرێته‌وه. به به‌راورد به ئۆتۆمبێل‌و فڕۆكه، به‌مه تێچوونی یه‌كه‌كانی گواستراوه كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی شمه‌ك‌و فرۆشی زیاتری شمه‌ك‌و سووكبوونی ئه‌ركی سه‌رشانی هاوڵاتیان‌و به‌كاربه‌ران له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌بێ له دروستكردنی ئه‌م هێڵی ئاسنه‌دا وریا‌و ورد بین.
چونكه ئه‌گه‌ر هێڵه‌كه به‌و شێوه‌یه‌بێ كه كوردستان‌و شاره گه‌وره‌كانی به‌وڵاتانی ئێران‌و توركیاوه ببه‌ستێته‌وه، ئه‌وكاته ده‌بێته هۆی پووكانه‌وه‌ی زیاتری ئابووری كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێ كه شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان‌و ناوه‌ندی كه‌ره‌سته خاوه‌كان‌و بازاڕه‌كانی كوردستان به‌یه‌كتره‌وه ببه‌ستێته‌وه، ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی ئابووری كوردستان. چونكه له حاڵه‌تی یه‌كه‌مدا هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر تێچووی گواستنه‌وه‌ی شمه‌كی بیانی كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش نرخی شمه‌كه‌كانیان هێنده نزم ده‌كاته‌وه كه ئابووری نیشتمانیی‌و به‌رهه‌مه هاوچه‌شنه به‌رهه‌مهاتووه‌كانی ناوی. توانای كێبڕكێی ئه‌وانی نه‌بێ‌و له كۆتاییدا ئابووری كوردستان توشی پووكانه‌وه‌ی زیاتر ببێته‌وه، به‌ڵام له حاڵه‌تی دووه‌میاندا ڕێك پێچه‌وانه ده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌رهه‌می جوتیاران‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانی كوردستان به‌تێچوویه‌كی زۆر كه‌مترو به شێوه‌یه‌كی زۆر باشتر‌و ئاسانتر ده‌گوازرێنه‌وه، به بڕی زۆرتر‌و گه‌وره‌تریش، به‌مه‌ش نرخه‌كانیان داده‌به‌زێت‌و كڕیاریان زۆرتر ده‌بێ‌و قازانجیان به‌رده‌وام‌و مسۆگه‌ر ده‌بێ‌و ده‌بوژێنه‌وه، ئه‌مه‌و سووكبوونی بارگرانی سه‌ر ڕێگاو بانه قیرتاوكراوه‌كان‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆو چه‌ندین سودی تری لاوه‌كی. بۆیه به‌ڕای من ده‌بێ له ڕاكێشانی ئاسنه‌ڕێكاندا ئاگامان له‌م پێودانگانه‌بێ‌و وا ڕه‌نگڕێژی ئه‌م پڕۆژه‌یه بكرێ كه بچێته خزمه‌ت ئابووری نیشتمانییه‌وه نه‌ك ئابووری بێگانه.
له قۆناغی یه‌كه‌میشدا ده‌بێ هێڵی ئاسنی نێوان سه‌رچاوه‌كانی كه‌ره‌سته‌ی خاوی بیناسازیی‌و پیشه‌سازیی‌و كارگه‌و كارخانه‌كان ئاوا بكرێن.