592وتار

لەبارەی نەوت و بودجەوە: قسەیەکیش بۆ کوردستان بکەن

9/18/2019 10:09:00 AM
بەهرۆز جەعفەر*



ململانێکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ئەوە نییە هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بداتە بەغدادو ئەوانیش بودجەی هەرێم ڕەوانە بکەن، ئەگەر ئەوە بێت،  ئێستا تەنها کێڵگەی خورمەلە بە پێی وود مەکەنزی- wood mackenzie بەرهەمی ڕۆژانەی لەنێوان ١٨٠ بۆ ٢١٠ هەزار بەرمیلدایە. ئەوە ماوەیەکە بەشێکی زۆر لە بەرپرس و پەرلەمانتار! ە کوردەکان گوایە خەمی نانی میللەتیانە پتر لە شیعەو سووننەی عێراق لە میدیا عەرەبییەکانەوە قسە لەسەر ئەم پرسە ئەکەن، لێرەدا :

یەکەم: بودجەی عێراق ساڵی ٢٠١٩ بڕی ١٣٥ تریلیۆن دینارە، ١ تریلیۆنیش بودجەی حاڵەتی لەناکاو ئەمە ١٣٦ تریلیۆن دینار ( جگە لەوەش لە بودجەدا حیساب بۆ ئەو ملیارەها دۆلارە نەکراوە وەک یارمەتی دەرەکی ئەدرێ و دراوە بەعێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەو بەشی زۆری لووش ئەدرێ)،  لەکۆی ئەم هەمو بڕە تەنها ١٠ دە تریلیۆنی دراوە بە حکومەتی هەرێم. بۆچی هیچ کەسێک بەدواداچوون بۆ ١٢٦ تریلیۆن دینارەکەی تر ناکات، چی لێ دێت ؟ بۆ کوێ ڕۆیشتوە لەکاتێکدا بە پێی هیومان ڕایتس ووچ ڕێژەی بێکاری لە عێراقدا ٣٣٪ ەو قەرزە دەرەکیەکانی ئەم وڵاتە ١٣٢ ملیار دۆلاری تێپەڕاندوەو، ٢٠٠ هەزار خانوی خاپورکراوی پاش جەنگی داعش هەیە؟. ئیتر ئەم عێراقە وێرانە هەیە کەچی ڕای گشتی و ناوەندی سیاسی سەرقاڵکراون بە هەرێمی کوردستانەوە کە هەرگیز مەترسی سیاسی و ئەمنی نەبوە بۆ عێراق، بودجەی دە ساڵی هەرێمی کوردستان هێندەی بودجەی دوو ساڵی شەڕی داعش نەبوە کە لە ڕۆژئاواو ناوەڕاستی عێراقەوە هەڵقوڵان و ئێستاش بونیان هەیە!.

دووەم: سێکتەری نەوتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای نەبونی شەفافیەتی تەواو و دامەزراوەی ئابوری نیشتیمانی، کەوتۆتە بەردەم هەڕەشەی ئێران و عێراق و ڕووسیا و تورکیا لەلایەک، سکاڵای کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لەلایەکی تر، بۆچی؟. چونکە بەغدا زیاتر لە ٣ ساڵ یەک دیناری بەهەرێمی کوردستان نەدا، نرخی نەوت هەڵگەرانەوەی زۆری بەخۆیەوە بینی، ئابڵوقەی سیاسی و سەربازی و، وە کرێی هەقدەستی کۆمپانیاکان کەڵەگە بو لەسەر هەرێمی کوردستان. ئێستا ڕەنگە بڵێن سیاسەتی هەڵەی هەرێمی کوردستان بو کە ڕێگەی ئابوری سەربەخۆ و ریفراندۆم ی گرتە بەر « ئێمە لەکاتی خۆیدا تێ بی نی و ڕەخنەو ئارگیۆمێنتی خۆمان لەسەر ئەمانە خستوەتە ڕوو» بەڵام جێی بیر هێنانەوەیە خۆ لەساڵی ٢٠٠٨ هەرێم باسی ڕیفراندۆم و ئابوری سەربەخۆی نەکردبو کە نوری مالیکی هێزی دیجلەی ناردە سەر کەرکوک و خانەقین!؟. ئەی ئەوکات بۆ بودجەی هەرێم کەوتە بەر مەترسی ؟ کێ ئەم ڕێگەیەی پێ نیشاندان؟!.

سێهەم: کات لە سیاسەتدا گرنگە، ئەمریکا ئێستا هەڵوێستەکانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پاشەکشەدایە، بۆ؟. چونکە لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەراست « مێدیتریانە» غازو نەوتێکی بێشومار دۆزراوەتەوە، بەمانایەکی تر هێزی ئابوری و جیو- ستراتیجی و سەربازیی گەورەی ئەمریکاو ئیسرائیل و ئەوروپا بە پلەی ئیمتیاز لە دەریای ناوەڕاستە لەمەولا نەک کەنداو.  ئەمەش وا ئەکات ئەگەری گۆڕینی هێڵی ووزەی ناوچەکە بێتە ئاراوە، وەزیری نەوتی عێراق خۆی تێکداوە ئەڵێ هێڵێکی نوێ لە کەرکوکەوە بۆ جەیهان دروست ئەکەین، لەکاتێکدا پێش هاتنی ئەو بۆ وەزارەت  ئەو هێڵە ساڵو نیوێکە ئیشی لێ ئەکرێ و لە تەواوبوندایە، هەروەها ئەڵێ پلانمان هەیە ٦ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکەین؟. پێمان ناڵێ لە کوێوە؟. ئێستا عێراق ئەوەندەی نەوتی ئێران ئەفرۆشێ بە ئەوراقی عێراقی نیو هێندە سەرقاڵی نەوتەکەی خۆی نییە « لوتکەی بڕیاری عێراقی لەمەدا شەریکە». بە کورتیەکەی بەندەری بەسرە بەرەو ئەوە ئەچێت ئیتر ئەو شوێنە سەکوێرە نەبێت بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق... بەچیدا بزانین بە پێچەوانەوە نابێت کە سبەینێک نایەت کە ئەبێت عێراق نەوتەکەی خۆی ڕادەستی هەرێم بکات بۆ هەناردەکردن. چونکە پێگەی هەرێم نزیکترە لە سنوری دەریای ناوەڕاست ەوە... مەگەر عێراق هێڵی بۆڕی کوردستان ی لە ماوەی شەڕی داعش دا بەکار نەهێنا بۆ هەناردەکردن، کەچی دوای ئەوە سکاڵای لەدادگای پاریس زیندوو کردۆتەوە بۆ داخستنی هێڵی نەوتی کوردستان !.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن