سبەی پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێ و بارانی باشیش دەبارێت
12:22 - 06/10/2026
زەمەن_هەواڵ
کەشناسیی ه رایگەیاند: ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبێت و هەندێ کات شێوازی دابارین دەگۆڕێت بۆ لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە بروسکە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور، کە ڕوویی لە ناوچەکە کردوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت ڕێژەی باران بارین لە ناوچە دەشتاییەکان و شاخاوییەکانلە نێوان (٣ بۆ ٨) ملم دا بێت.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور بە لاوازی دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکە و پلەکانی گەرماش سێ بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە؛
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:24 پلەی سیلیزی
گەرمیان:26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:18 پلەی سیلیزی