16798 کوردستان

وادەی بارانی بەخوڕ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

04:07 - 20/09/2019

"زەمەن"

سادق عەتییە، کەشناسی دیاری عێراق ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی سارد و سەرما عێراق دەگرێتەوە، کە پلەی گەرما دەبێتە نیوەی پلەی گەرمای ئێستا و شەوان زۆر سارد دەبێت.


سادق عەتییە، کە یەکێکە لە کەشناسە دیارەکانی عێراق و ئەندامی ڕێکخراوی " الأرصاد"ی جیهانییە ڕایگەیاند، کە هەفتەی یەکەمی مانگی دەی ئەمساڵ شەپۆلێکی سارد و سەرما و بارانی بەخوڕ لە ئەوروپاوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات کە ئەو گۆڕانکاریی کەش و هەوایەی لە ئەوروپاوە کار لە عێراق دەکات تەنها ناوچەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە مانگی ئایندە باڕێژەیەکی بەرچاو بارانی بەخوڕ لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.

هەرچەندە بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەکواوێزەری ئەمریکی کە بارەگاکەی لە کالیفۆرنیایە، تا ٢٢ی مانگی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان باران نابارێت.

پێشتریش کەشناسی هەرێم چەند جارێک لە ڕێگەی زەمەنەوە دووپاتیکردەوە کە ناتوانن لە ٧٢ کاتژمێر زیاتر پێشبینی زانستیانە بۆ کەش و هەوا بکەن. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن