720 کوردستان

هەر سێ ئایفۆنە نوێکە گەیشتە سلێمانی

03:47 - 20/09/2019

"زەمەن"

کۆمپانیایەکی مۆبایل بۆ یەکەمجار هەر سێ جۆرەکەی ئایفۆنی هێنایە سلێمانی.


باوەڕ جەزا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كۆمپانیای ئەسێ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەچەند كاتژمێرێك پێش وڵاتانی جیهان، كۆمپانیای ئەسێ ئایفۆن11 و ئایفۆن11 پڕۆ و ئایفۆن11 پڕۆ ماكس بەبیرگە و ڕەنگە جیاوازەكانەوە دەخەنە بەردەستی كڕیاران.
ڕوونیشیکردەوە كۆمپانیای ئەپڵ سێ كامێرای لەمۆبایلەكانیدا بەكارهێناوە و ڕامەكانی بەرزكردۆتەوە بۆ چوار و شەش گێگابایت.

باسیلەوەشکرد پڕۆسێسەرەكەی خێراییەكی زۆری هەیە و خواستی بەكارهێنەرانی لەسەرە و مۆبایلەكە دوو سیمكارتی لەسەر جێگیر دەكرێت و كۆتا ڤێرژنی سیستمی iosی لەسەرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن