وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەڕێککەوتنی کۆتاییداین
11:45 - 15/09/2019
"زەمەن"
وەزیری نەوتی حکومەتی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی
لە کۆنفرانسی وزە ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی نەوت و وزە
لەڕێککەوتنێکی گشتگیر نزیکبوینەتەوە.
سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند،
گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچونی باشیان بەخۆوە
بینیوە و چاوەڕێدەکەین لەماوەیەکی نزیکدا بگەیەنە ڕێککەوتنی گشتگیر.
وتیشی ، بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم ڕەنگە
خۆیبدات لە ٥٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کە لەژێر چاودێری حکومەتی ناوەنددا نیە، و
دەشڵێت، لە ٩٥٪ی داهاتی عێراق پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.