حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی گرنگی دەکرد
04:42 - 11/09/2019
"زەمەن"
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی
کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا چەند بڕیارێکی گرنگی دەکرد.
حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە سەرەتای
کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی
هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدراڵ و
ئەندامانی لیژنەی دارایی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کە رۆژی 8 ی ئەیلول لە
هەولێر بەسترا خستەڕوو.
ڕوونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەى ئهمڕۆ بڕیار درا،
هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی
گفتوگۆ و ئالوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان
لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی
فیدراڵ.
حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند پێویستە لیژنەکانی (دارایی،
نەوت وگاز، یاسایی) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی هەرێمی کوردستان
بکرێن.
ڕوونیشکراوەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 2019/9/12 شاندێکی
حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی
پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پلاندانان راپۆرتێکی
سەبارەت بە پڕۆژەی سەرژمێری لە عێراق پێشکەش کرد کە بڕیارە ساڵی 2020 ئەنجام
بدرێت.
وەزیری پلاندانان تیشکی خستە سەر لایەنەکانی ئەم پڕۆژەیە
و ئامادەکارییەکانی هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەت
پێکبهێرێت بۆ هەلسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەکە بەرەچاوکردنی بەرژەوەندی
کوردستانییان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە.
لە کۆتاییدا، کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لە بارەی میکانیزمی
نوێ بۆ رێکخستنەوەی باج کراوەبە شێوەیەک لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت.