سبەی پارێزگاری نوێی هەولێر دیاریدەکرێت
02:59 - 11/09/2019
"زەمەن"
سبەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە و پارێزگارێکی نوێ
دیاریدەکەن کە فرسەت سۆفی کاندیدی فراکسیۆنی پارتییە بۆ ئەو پۆستە.
عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە پێگەی تایبەتی خۆی
لە فەیسبووک، وێنەیەکی خۆی و فرسەت سۆفی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند بەیانی دەنگ
بە فرسەت سۆفی دەدەین بۆ پارێزگاری هەولێر.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ئەم هەفتەیە نەوزاد هادی کە ماوەی ١٣ ساڵ
پارێزگاری شارەکە بوو، دەستیلەکارکێشایەوە.