ئێران داوا لەئەمریکا دەکات فشارە ئابوریەکانی سەر وڵاتەکەى هەڵبگرێت
10:50 - 11/09/2019
"زەمەن"
نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە
یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، هیچ دەرگایەک بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئەمریکا نیە تا کاتێک
واشنتۆن سزا ئابوریەکانی سەر ئێران هەڵنەگرێت.
نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان لەزاری سەرۆکی وڵاتەکەیەوە ، داوای لە ئەمریکا کرد سزا ئابوریەکانی سەر ئێران هەڵبگرێت ، دەشڵێت، ئەگەر ئەمریکا بەردەوامبێت لە سزاکان ئەوا بەرنامە ئەتۆمیەکەیان پەرە پێدەدەن.
نوێنەری ئێران وتیشی ، هەموو دەرگایەکی گفتوگۆ کردنمان لەگەڵ ئەمریکا داخراوە تا کاتێک واشنتۆن بڕیاری سوککردنی سزاکانی سەر ئێران دەدات.