1184 عیراق

سه‌در كۆتاییهاتنی حكوومه‌تی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت

08:34 - 06/09/2019

"زەمەن"

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ تویته‌ره‌وه‌ ماڵئاوایی له‌ نیشتمان ده‌كات و كۆتاییهاتنی حكوومه‌تی عێراق رادەگەیەنێت.

موقەتدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، شەوی رابردوو، لە بەرامەبەر نوسراوێکی جێگری سەرۆکی دەستە حەشدی شەعبی، کە باسی لە پێکهینانی هێزی ئاسمانی تایبەت بە حەشدی شەعبی دەکات، لە توێتێکدا ماڵئاوایی لە نیشتمان کردو بێبه‌ری بونی خۆی له‌ حكومه‌تی عیراق و كۆتایی هاتنی ئه‌و حكومه‌ته‌ی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر رێوشوێنی توند نه‌گرێته‌به‌ر.

سەدر لە تویتەکەیدا نوسیویەتی: " بە بڵاوکردنەوەی ئەم توویتەم، کۆتاییهاتنی حکومەتی عێراق رادەگەیێنم. عێراق لە دەوڵەتێک کە یاسا کۆنترۆڵی دەکات بۆ دەوڵەتێكی پشێوی گۆڕاوە. ئەگەر حکومەتی عێراق رێکاری تووندی یەکلاییکەرەوە نەگرێتەبەر، ئەوا بێبەری خۆمی لێ رادەگەیێنم".

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ لە میدیاکاندا نوسراوێک بە واژۆری مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، بڵاوبوەوە كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی تایبه‌ت به‌ حه‌شد ده‌كات و کەسێکیشی بۆ بەڕێوەبردنی دەستنیشانکردبوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن