بافڵ تاڵەبانی داوای لە خودا کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا بپارێزێت
04:53 - 15/06/2026
زەمەن_هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە واشنتن و تاران دەکات و هیوای خواست و نزا و داوای لە خودا کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بپارێزێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەبۆنەی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی مێژوویی لە نێوانیاندا و هیوای خواست کە ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی بەرقەراربوونی ئاشتییەکی بەردەوام و گشتگیر لە تەواوی ناوچەکەدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنی و کاریگەرە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە پرۆسەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
جەختی لەوە کردەوە، کە یەکێتیی هەر لە سەرەتاوە پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵانە کردووە کە دەبنە هۆی بەدیهێنانی ئاشتی و پەیڕەوکردنی زمانی دیالۆگ و هەماهەنگی.