تۆم باراک دووشەممە بارزانی و تاڵەبانی مەزڵوم عەبدی دەبینێت
04:04 - 13/06/2026
زەمەن - هەواڵ
بڕیارە ڕۆژی
دووشەممە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بگاتە عێراق و لەگەڵ
بەرپرسانی باڵای بەغدا و هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتەر"ی
ئەمریکی بڵاویکردەوە، تۆم باراک لە بەغدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و
چەند بەرپرسێکی باڵای دیکە کۆدەبێتەوە و پرسی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان تاوتوێ
دەکات.
پاشان سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، هەر لە هەولێریش
چاوی بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەوێت.
ماڵپەڕە ئەمریکییەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، نێردەی تایبەتی ترەمپ هەر لە شارى هەولێر لەگەڵ مەزڵوم عەبدی،
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆدەبێتەوە و پێکەوە دۆخی ئێستای
سوریا و ڕۆژاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن.