بەپەلە.. عێراق ئاهەنگی جەژنی هەڵوەشاندەوەو سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند
03:34 - 04/06/2026
زەمەن_هەواڵ
حکومەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕادەگەیێنێت و لایەنە سیاسییەکانیش بەهۆی کۆچی دوایی یەکێک لە مەرجەعە باڵاکان، هەموو ئاهەنگەکانی جەژنی غەدیر لە شارەکاندا بە تەواوی هەڵدەوەشێننەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی شێخ محەممەد ئیسحاق فەیاز بە فەرمی هەواڵی کۆچی دوایی مەرجەعەکەیانی لە تەمەنی 96 ساڵیدا ڕاگەیاند، ئەم مەرجەعەی شیعەکان کە لە بنەڕەتدا خۆی ئەفغانیی بوو ملیۆنان شوێنکەوتووی لە ئەفغانستان، عێراق، پاکستان، هیندستان، ئێران، وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا هەبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شێخ محەممەد ئیسحاق فەیاز یەکێک چوار مەرجەعە گەورەکەی نەجەف کۆچی دوایی کرد و ناوبرا و ڕۆڵێکی دیاری لە پاراستنی پێگەی حەوزەی زانستی و دروستکردنی تەبایی لەنێوان پێکهاتە ئایینییەکان لە عێراقدا هەبوو.
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ماتەمینیی سێ ڕۆژەی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە حەوزەی زانستی یەکێک لە پایە هەرە گەورەکانی زانست و لێکۆڵینەوەی لەدەستداوە.
هاوکات چوارچێوەی هەماهەنگی هەموو ئاهەنگەکانی جەژنی غەدیری هەڵوەشاندەوە و سەرەخۆشی لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت کۆچی ئەم زانایە، زیانێکی گەورەیە بۆ هەموو جیهانی ئیسلامی.
ئەمەش بزانە: نووسینگەی مەرجەعی کۆچکردوو ئاماژە بەوە دەدات، ناوبراو تەواوی تەمەنی بۆ بڵاوکردنەوەی زانست تەرخان کردبوو و میراتێکی گەورەی بۆ خزمەتکردنی باوەڕداران لە دوای خۆی بەجێهێشتووە.