20 کوردستان

ڕاوە ماسی دەستپێدەکاتەوە

02:00 - 15/06/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پۆلیسی دارستانی گەرمیان ڕایگەیاند: ڕاوكردنی ماسی له‌ هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان ئاشکرایکرد، لە سبه‌ی سێشەممه‌ (١٦ی ٦ی ٢٠٢٦) راوکردنی ماسی ئاسایی دەبێتەوە و پێویستە سەرجەم هاوڵاتیان و راوچیانی ماسی پابەندبن به‌ رێنماییه‌كان.
ئاماژەی بەوەشدا،  لەکاتی ئاساییبونەوەی ڕاوی ماسی بەکارهێنانی تەزوی کارەبا، ژەهر، تەقەمەنی بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە و بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران روبەڕوی سزا دەکرێنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن