44 کوردستان

پەیامی ڕاگەیاندنی فەرمیی ڕێکخراوی ئاسۆی ژیانی کوردستان (کەزی - KEZI)

12:57 - 12/09/2026

زەمەن:-

 

هاونیشتمانیانی خۆشەویست، کچ و کوڕانی داهێنەر و خاوەن دیدگای نوێ لە کوردستان...
لە پێناو خولقاندنی سەکۆیەکی مەدەنیی سەربەخۆ، ئازاد و هاوچەرخ، تۆمارکردنی فەرمیی ڕێکخراوی ئاسۆی ژیانی کوردستان (KEZI) بە شانازییەوە ڕادەگەیەنین.
ڕێکخراوی (کەزی)    پرۆسەیەکی  نوێیە لە کاری مەدەنی دا .تا بێتە سەرچاوەی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە شێوازی کارکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا. ئێمە کار بۆ تێگەیشتن و بیرکردنەوەیەکی هاوبەش و زانستی دەکەین؛ دوور لە قەتیسبوونی ئایدۆلۆژی و نەریتگەرایی، بە ئامانجی کۆکردنەوەی سەرجەم وزە مرۆییەکان لە دەوری پرۆسەی گەشەپێدانی کۆمەڵگە.


لە سەردەمێکدا  قەیران و ئاڵۆزییەکان لە پەرەسەندندان، هۆشیاریی ساختە برەوی سەندووە، بنەماو بەها  مرۆییەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە؛ هۆشیاریی کۆمەڵایەتی پێویستی بە نوێکردنەوە و ڕاستکردنەوەیە. دەمانەوێت بە ئامرازی سەردەمیانە، پارێزگاری لە شوناس، کلتور و کوردبوون (بە مانای ڕەتکردنەوەی ستەمکاری) بکەین. ئەمەش بە جەختکردنەوە لەسەر دادپەروەری، پاراستنی بێمەرجی مافەکانی مرۆڤ، و خولقاندنی تێگەیشتنێکی نوێ بۆ هۆشیاریی هاوڵاتیبوون.

بڕوامان وایە داینەمۆی پرۆسەی ڕاستەقینەی پێشکەوتنی کۆمەڵگە و نیشتمانسازی، کچ و کوڕانی لاوی خاوەن پەیام و دیدگای نوێن. بۆیە لە ڕێگەی تۆڕی خۆبەخشانی مەدەنییەوە، زەمینەسازی بۆ دەستنیشانکردنی بەهرەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ گەنجان دەکەین، لە پێناو بەرەوپێشبردنی زانین، داهێنان، پاراستنی کەرامەتی تاک، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و چەسپاندنی سەروەریی یاسادا.

●فەلسەفەی کارمان:
ژیان | ئازادی | دادپەروەری
لەم چركەساتەوە ، سەکۆی کەزی بە ڕووی ئاوەز، لێهاتوویی و بڕوای کچ و کوڕانی نیشتمان و ڕەوەندی کوردیدا ئاوەڵایە، تا پێکەوە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەنگاو بنێین. هەوڵ و  تێکۆشانمان دروستکردنی پردی متمانە و بەشدارییەکی خۆبەخشانەیە ،وەک تاکی سەربەخۆی ئازاد ،دوور لە هەموو هەژموون و پابەندی بەشەکی نامەدەنی .  بەئامانجی   گەشەپێدانی مرۆیی و کلتوری لە کوردستاندا بەدی بێنین.
 ڕێکخراوی کەزی (KEZI) هەولێری پایتەخت ٥/٥ /  ٢٠٢٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن