61 کوردستان

لەمەودا هەر ماڵێک تەوافەی تانکی نەبەستبێت سزا دەدرێت

02:25 - 12/09/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بە مەبەستی پاراستنی سامانی ئاو و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی تۆڕەکانی ئاوی ماڵان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری کەلار بڕیاریاندا بە سەپاندنی سزای دارایی بەسەر ئەو هاووڵاتییانەی سەرپێچی ڕێنماییەکان دەکەن و ئاو بەفیڕۆ دەدەن.

ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەپێی ئاگادارییەکی فەرمی کە ئاراستەی دانیشتووانی شاری کەلار کراوە، هەر ماڵێک ئاوگرەوە (تەوافە)ی سەربانی نەبەستبێت و ببێتە هۆی بەفیڕۆچوونی ئاو، بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، هەر هاوبەشێک بەبێ مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە یەک هاوبەش زیاتری هەبێت، بە بڕی 200 بۆ 400 هەزار دینار سزا دەدرێت، کە بڕەکەی بەپێی قەبارە و تیرەی بۆرییەکە دەگۆڕێت.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکاندا هاتووە، جگە لە سزای دارایی، نرخی ئەو ئاوەشی کە بەهۆی سەرپێچییەکەوە بەفیڕۆ دراوە، بەپێی ماوە و نرخی کارپێکراو لەلایەن فەرمانگەکانەوە هەژمار دەکرێت و لە هاوبەشە سەرپێچیکارەکە وەردەگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن