99 کوردستان

61 هەزار ئافرەت لەساڵی رابردوو شویان كردووە

11:57 - 16/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەپێێ نوێترین ئامار،لە  ساڵی رابردوودا زیاتر لە 61 هەزار مامەڵەی هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان کاون و بەراورد بە ساڵێک پێشتر ژمارەکە بەرز بووەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکی بۆ هاوسەرگیری و جیابوونەوە بڵاو کردووەتەوە،  ساڵی ٢٠٢٥ لە هەرێمی کوردستان ٦١ هەزار و ٣٢٨ مامەڵەی هاوسەرگیری کراون و بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەن:

بەپێی نوێترین ئاماری ئەنجوومەنی دادوەری؛  
هەولێر: 19 هەزار و 620 مامەڵە
سلێمانی: 25 هەزار و 678 مامەڵە
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: سێ هەزار و 66 مامەڵە
دهۆک: 12 هەزار و 955 مامەڵە
هاوسەرگیری زیادی کردووە

کۆی گشتی پار بەراورد بە پێرار، دە هەزار و 310 هاوسەرگیری زیاتر تۆمار کراون.
هاوکات ئەنجومەنەکە، ئاماری جیابوونەوەکانیشی بڵاوکردووەتەوە، لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان،  پار 15 هەزار و 826 مامەڵەی تەڵاق - جیابوونەوە کراوە و بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:

پارێزگای هەولێر: 7113 جیابوونەوە
پارێزگای سلێمانی: 5369 جیابوونەوە
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 990 جیابوونەوە
پارێزگای دهۆک: 2354 جیابوونەوە.

بەگوێرەی ئامارەکە جیابوونەوەی هاوژینان لە ساڵی 2025دا بەراورد بە ساڵی پێشتر سێ هەزار و 439 جیابوونەوە زیاتر تۆمارکراون.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن