58 کوردستان

سێ کەس لە کاتی ڕاوەماسی دەستگیرکران

11:32 - 16/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پۆلیسی دارستان لە سلێمانی: سێ کەسیان دەستگیر کرد کە بە تەقەمەنی خەریکی ڕاوەماسی بوون.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە ڕاوکردنی ماسی لەسەر چەمی چۆرك لە سنوری ناحیەی زەلان، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو، پاش گەیشتنیان بینیان کەوا سێ هاوڵاتی سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسین بە تەقەمەنی، لە ئەنجامدا هەرسێکیان دەستگیرکران و هەروەها دەستگیرا بەسەر 15 کیلۆ ماسی ڕاوکراودا. 
دەشڵێت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن