بەپەلە... ئەمریكا ناوچەیەكی كوردستانی بۆردومانكرد
04:37 - 29/07/2026
زەمەن_هەواڵ
ئێران بە مووشەکی بالیستیک بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای لە ئوردن کردە ئامانج و لە بەرامبەریشدا ئەمریکا هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی سنووری لە شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەمرۆ جوارشەممە، ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٦ ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی لە سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئەمریکییەوە ئاشکرایکردووە، ئێران لە بەرەبەیاندا چەندین مووشەکی باڵیستیکی بەرەو بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن تەقاندووە، ئەمە یەکەم هێرشی لەو شێوەیەی ئێرانە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران هەڵپەساردبوو بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان.
لە لایەکی دیکەوە، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر سنووریی شاری پیرانشاری سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، بێ ئەوەی زانیاریی و وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئامانج و زیانەکانی هێرشەکە ئاشکرا بکات.