24 جیهان

بەپەلە... دوو وڵات هێرشیان كردە سەر ئێران

01:39 - 25/07/2026

زەمەن_هەواڵ

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی بەحرەین و کوەیت، بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیاندا، بە شێوەیەکی نهێنی هێرشی راستەوخۆیان کردووەتە سەر کۆگا سەربازییەکانی مووشەک و درۆن لە ناوخۆی ئێران.

ڕۆژی هەینی ٢٤ تەمووزی ٢٠٢٦، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، هەریەکە لە کوەیت و بەحرەین بە شێوەیەکی نهێنی بە فڕۆکە جەنگییەکانی خۆیان ئامانجە سەربازییەکانی ناوخۆی ئێرانیان پێکاوە، کە ئەمەش یەکەمین پێشهاتی هاوبەشی سەربازی و رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی ئەم دوو وڵاتەی کەنداوە دژی تاران دادەنرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم هێرشە ئاست بەرزانە لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجامدراون و کۆگاکانی هەڵگرتنی درۆن و مووشەک و چەند بنکەیەکی سەربازیی تریان لە ناو خاکی ئێراندا کردووەتە ئامانج. لەم هێرشانەدا، ئیمارات کە خۆی لە سەرەتای جەنگەکەوە چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر ئێران زانیاریی هەواڵگریی ورد و پاراستنی ئاسمانیی بۆ فڕۆکەکانی کوەیت و بەحرەین دابین کردووە، کە ئەمەش نیشانەی هاوکارییەکی نوێی سەربازیی عەرەبییە دژی تاران.

گۆڤارەکە ئاماژە بەوە دەکات، وڵاتانی کەنداو لە نێوان جەنگێکدا گیریان خواردووە کە خۆیان نەیانویستووە، لەگەڵ دراوسێیەکی گەورە و تووڕەی وەک ئێراندا تووشی پێکدادان بن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن