44 کوردستان

لەبارەی گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک ڕوونکردنەوە دەدرێت

03:13 - 20/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

پسوڵەی خۆراکی هەولێر بلاویکردەوە، چیتر پێویست ناکات هاووڵاتییان بۆ گواستنەوەی خێزانی لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ئاگادارییەکی گرنگی بۆ ئەو هاووڵاتییانە بڵاوکردەوە کە دەیانەوێت پسوولەی خۆراکیان لەنێوان پارێزگاکاندا بگوازنەوە، تێیدا چەند بڕیار و ڕێنماییەکی نوێی خستەوو:
ڕاییکردنی مامەڵەکان بە دیجیتاڵی: چیتر پێویست ناکات هاووڵاتییان بۆ گواستنەوەی خێزانی لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن؛ دەتوانن تەواوی مامەڵەکانیان تەنیا لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە جێبەجێ بکەن.
ڕاگرتنی کاتیی مامەڵەی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠: ئەو خێزانانەی دەیانەوێت پسوولەکانیان بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (کەرکووک، مووسڵ، دیالە و سەڵاحەددین) بگوازنەوە، داوایان لێ دەکرێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە نەکەن بۆ وەرگرتنی نووسراوی "لاری نەبوون".
چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران: ڕاییکردنی مامەڵەی ناوچەکانی ماددەی 140 بە کاتی ڕاگیراوە تا ئەو کاتەی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی لێ دەردەچێت، لە کاتی هەر گۆڕانکارییەکیشدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن