29 کوردستان

کەشناسی.. لەسبەینێوە شەپۆلی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات

11:50 - 09/07/2026

زەمەن -هەواڵ
دەستەی کەشناسیی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-7-2026 راپۆرتی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی راگەیاند و پێشبینی دەکات لە سبەینێوە شەپۆلێکی نوێی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێبکات.

بەپێی بەیاننامەیەک کە دەستەکە بڵاویکردووەتەوە، سبەی هەینی کەشوهەوا بە گشتی سەقامگیر و ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.

پلەکانی گەرما بۆ سبەی هەینی لە پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبن:

دهۆک: 39 پلە
سڵێمانی، هەولێر، ئەنبار: 41پلە
کەرکووک، نەینەوا: 42پلە
بەغدا، سەلاحەددین، کەربەلا: 43پلە
دیالە، بابل، دیوانییە، نەجەف، مۆسەننا: 44 پلە
واست، زیقار: 45پلە
میسان، بەسڕە: 46پلە

دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆژی شەممەی داهاتوو کەشوهەوا بەردەوام ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو جێگیر دەبن، بەڵام بۆ رۆژی یەکشەممە، پلەکانی گەرما لە سەرانسەری عیراقدا دووبارە کەمێک رووی لە بەرزبوونەوە دەکەن.

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووش، راگەیەندراوەکە ئاشکرای کردووە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق کەمێک بەرزتر دەبنەوە، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان وەک خۆیان جێگیر دەمێننەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن