نەخۆشخانەی هیوا سەرکەوتنێکی گەورەی ڕاگەیاند
02:24 - 12/07/2026
زەمەن_تەندروستی
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكی نوێی چاندنی مۆخی ئێسكی راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٦، د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆسخانەی هیوا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق، نەشتەرگەرییەکی وردی چاندنی مۆخمان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا، سەرەڕای ئەوەی وەک پێویست خزمەتی سەنتەری چاندنەوەی مۆخ لە سلێمانی ناكرێت، بەڵام توانیویانە یەکێک لە نەشتەرگەرییە دەگمەنەکان ئەنجام بدەن.
لە بارەی تێچوی نەشتەرگەریەکەشەوە، د. یاد وتی: ئەگەر لە دەرەوە بکرایە ١٤٠ هەزار دۆلاری تێدەچوو.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئەماژەی بەوەکرد، تا ئێستا لە سەنتەرەکەیان، توانیویانە تا ئێستا ٥٢٣ نەشتەرگەری مۆخ ئەنجام بدەن و رەخنەی لە حكومەتی هەرێم و عیراق گرت كە ئاوڕی پێویست لە سەنتەرەكە نادەنەوە.
ناوبراو لە کۆنفرانسەکەدا ئەوەشێخستەڕوو، تێچووی دارایی سەنتەرەكە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، ئیدارەی گشتیی یەكێتی و خێرخوازانەوە دابین دەكرێت، لەكاتێكدا تەنها 40%ی خزمەتگوزارییەكانی بۆ نەخۆشانی سلێمانییە.