34 کوردستان

گەرمای راستەقینە لە ١٩ تا ٢٤ی مانگ کوردستان دەگرێتەوە

12:17 - 17/06/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 مەودای 19/6/2026 بۆ 24/6/2026 لەو مەودایەدا یەکەم شەپۆلی گەرمای بەهێزی ئەمساڵ ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ، بە کورتی دەستپێکی یەکەم شەپۆلی گەرمای بەهێزی ئەمساڵ دەبێت .

 پشتیوان پێنجوێنی کەشناسی شارەزا بە «زەمەن»ی وت:
بە پلەی یەک کاریگەری شەپۆلی گەرماکە لە ناوچەکانی هەولێر و گەرمیان و کەرکوک بەهێزتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە .
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەو مەودایە 👇
شاری سلێمانی 39 بۆ 40 پلە
شاری هەولێر 43 پلە
شاری دهۆک 40 پلە
هەڵەبجەی شەهید 40 بۆ 42 پلە
شاری کەرکوک 44 پلە
قەزای پێنجوێن 34 پلە ، ئەگەر هەیە بچێتە 35 پلە
قەزای کەلار 45 بۆ 46 پلە ، ئەگەر هەیە بچێتە 47 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 32 پلە
لە هەندێک کاتدا بە هۆکاری بەرزی تیشکی سەروو بنەوشەیی و بەرزی ڕادەی شێ لە هەوادا هەست بە گەرمای زیاتر دەکرێت .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن