23 جیهان

بەهێزترين کارتی ئێران لە مێزی دانوستاندا لەگەڵ ئەمريکا چییە؟

01:36 - 01/06/2026

زەمەن_هەواڵ

 

ئێران و ئەمریکا لە گفتوگۆدان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەیان بۆ ئەوەی لە ماوەی ئاگربەستەکەدا دانوستان لەسەر چەند پرسێک بکەن، لەناوياندا بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، کە واشنتن پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی کە ئێران نابێت بتوانێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات.

زیانەکانی ژێرخانی پیتاندن

 ئەوە لە کاتێکدايە، بەشێکی زۆری ژێرخانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران لە بۆردومانەکانی مانگی حوزەيرانی ساڵی ڕابردووی ئەمريکا وئيسرائيلدا لەناوچووە یان زیانێکی زۆری پێگەیشتووە، بەڵام پێدەچێت بەشێکی زۆری يۆرانيۆمە زۆر پيتێندراوەکە مابێت کە مايەی نيگەرانی ئەمريکايە.

پلانی ترەمپ بۆ لەناوبردنی ماددەکان

 شەوی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا ڕايگەياند، ئەو ماددە ئەتۆمييە کە لە هێرشەکانی مانگی حوزەيراند کەوتە ژێر داروپەردووەوە، لەلایەن ئەمریکاوە کە تاکە وڵاتە لەگەڵ چين توانای ميکانيکيیان هەيە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران و لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەڵدەدرێتەوە و لەناودەبرێت.

پێشنیازەکانی تاران بۆ شلکردنەوە

 بەوپێيەش، ئێران ملکەچ نەبووە بۆ ڕادەستکردنی يۆرانيۆمە پيتێندراوەکەی و لەناودەبرێت، بەگوێرەی ئەو کەسانەی بەشدارن لە دانوستانەکاندا پێشتر تاران پێشنیازی شلکردنەوەی یۆرانیۆمە پيتێندراوەکەی کردووە کە بە ڕێژەی 60%ە بۆ ئاستی 20%، ئەوەش بۆ بەکارهێنانی مەدەنی.

پێناسی یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراو

 يۆرانيۆمی زۆر پيتێندراو کە بە بەهێزترين کارتی تاران دادەنرێت لە دانوستانەکاندا لەگەڵ ئەمريکا، دوو ماددەی ناوەکييە کە دەتوانن لەکاتی دابەشبوونیدا، وزەيەکی زۆر بەرهەمبهێنێت و لەگەڵ ماددەی پلوتۆنیۆم تێکەڵدەکرێت و دەتواندرێت چەکی ئەتۆمی لێدروستبکرێت. ئەو يۆرانيۆمەی لە ڕێژەی سەروو %20ەوە دەپيتێندرێت پێی دەگوترێت زۆر پيتێندراو، بەڵام کاتێک دەگاتە ڕێژەی %90 بەکاردێت بۆ درووستکردنی چەکی ئەتۆمی.

ڕێگری لە پشکنەرانی نێودەوڵەتی

 ئێران لە دوای هێرشەکانی مانگی حوزەیرانەوە، دەزگای چاودێری ئەتۆمی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی ئاگادار نەکردووەتەوە و ڕێگەی بە پشکنەرانیيشی نەداوە بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە یۆرانیۆمی تێدا هەڵگیراوە.

ئامارەکانی بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراو

 بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، پێش هێرشەکانی 13ی حوزەيران ئێران ئەم بڕە يۆرانيۆمە پيتیندراوەی هەبووە:
440.9 کیلۆگرام يۆرانيۆمی پيتێندراو بە ڕێژەی 60٪
184.1 کیلۆگرام يۆرانيۆمی پيتێندراو بە ڕێژەی 20٪
6,024.4 کیلۆگرام يۆرانيۆمی پيتێندراو بە ڕێژەی 5٪
2391.1 کیلۆگرام يۆرانيۆمی پيتێندراو بە ڕێژەی 2.٪

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن