بەپەلە.. ئەوانەی لەبازار بە تاپڕ تەقەیان دەکرد گیران
05:05 - 16/06/2026
زەمەن_هەواڵ
پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەش کەس دەستگیرکران کە لەناو بازاڕی کەلار بە تاپڕ تەقەیان کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی کەلار چەند گەنجێک بووە بە شەڕیان و بە چـ.ـەکی جۆری تاپڕ تـ.ـەقەیان کردووە، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر تۆمەتباران، توانیمان درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هەر شەش تۆمەتبار دەستگیر بکەین و دەست بەسەر تاپڕ، سێ فیـ.ـشەکی تاپڕ و ماتۆڕسکیلێکدا بگرین. See less