بەپەلە.. ئێران بە سێ مووشەك لە كۆنە بارەگایەكی حزبێكی كوردیی دا
04:53 - 10/05/2026
زەمەن – هەواڵ
بە سێ مووشەك هێرش كرایە سەر بارەگای حزبێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دۆڵی ئالانەی سنووری قەزای خەلیفان.
ئەوەیش زانراوە، بارەگاكە چۆڵ كرابوو و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بە تەواوەتی وێران بووە.
ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی مانگێك و دوو ڕۆژە ئاگربەست لە نێوان ئەمەریكا و ئێران ڕاگەیەنراوە، بەڵام ناوە ناوە لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە درۆن و مووشەك هێرش دەكرێتە هەرێمی كوردستان.