23 کوردستان

ئاسیاسێڵ سیستەمە دیجیتاڵییەکەی فراوانتر دەکات لە رێی هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ پلاتفۆرمی 1001

01:47 - 11/05/2026

زەمەن_هەوال

 

ئاسیاسێڵ و پلاتفۆرمی 1001، پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەکەن، لە رێگەی داهێنانەکانی پەخشی دیجیتاڵییەوە کە پشت بەستە بە کەرتی پەیوەندییەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ـی ئایاری ٢٠٢٦، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، ئەوان وەک پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان، هاوبەشییەکی ستراتیژیی راگەیاند لەگەڵ پلاتفۆڕمی 1001 کە یەکەمین پلاتفۆرمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی OTT و پەخش، بۆ ئەوەی بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە بێبەرامبەر دەستیان بە ناوەڕۆکی مۆڵەتپێدراو و نایاب بگات لە رێی پاکێجە لێکدراوە "Hard Bundles" هەڵبژێردراوەکانی کۆمپانیاوە.

ئەم راگەیاندنە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی بەردەوامی ئاسیاسێڵە بۆ فراوانکردنی ئیکۆسیستەمە دیجیتاڵییەکەی وباشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان لە ڕێی هاوبەشییە ستراتیژییە بە بەهاکانەوە. ئەم وەرچەرخانە گرنگە، زیاتر برەو بە ئابووریی داهێنەرانە لە عێراق دەدات لە رێگەی گەیاندنی ناوەڕۆکە نایابەکان لە کەناڵە یاسایی و پارێزراوەکانەوە. هەروەها، ئەم هەنگاوە پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دووپاتدەکاتەوە بۆ پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و پاراستنی پیشەسازیی دیجیتاڵی لە مەترسییەکانی کۆپیکردنی ناوەڕۆک و پەخشە نایاساییەکان "Piracy".

ئەم دەستپێشخەرییە جەخت لەسەر پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دەکاتەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی خزمەتگوزارییەکانیی و دابینکردنی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی متمانەپێکراو بە کواڵیتی بەرز. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە ئاسانی دەستیان دەگات بە پاکێجی "Ultimate Lite-فەدشیی"ـی پلاتفۆڕمی 1001 کە ڕووماڵی گشتگیری یارییەکانی خولی ئیسپانی "LaLiga" دەکات بە مۆرکێکی لۆکاڵی تەواو، هەروەها دەستیان دەگات بە OSN+ و لیستێکی دەوڵەمەند لە ناوەڕۆکی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ناوچەکە وەکSTARZPLAY، ئەلشەرقیە، گرووپی میدیایی ڕۆیا و ڕۆتانا، لەگەڵ بەرهەمە ئۆرجیناڵەکانی پلاتفۆرمی "1001" کە پەخشی گشتگیر پێشکەش دەکات و بەرهەمەکانی وڵات بەرەو پێش دەبات.

هاوبەشییەکە ئاسۆیەکی فراوانتر دەگرێتەوە بۆ بەشداربووە تایبەتیەکانی ئاسیاسێڵ، ئەویش بەردەستبوونی پلاتفۆڕمی "TOD" دەڕەخسێنێت بۆیان لە رێی پاکێجی "Ultimate"ـی 1001 "کولەها"ـەوە، کە ڕووماڵی گەورەترین خولەکانی تۆپی پێی جیهان دەکات، لەوانە خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لەگەڵ لیستێکی فراوانی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردن کە بەرهەمەکانی Paramount+ و ستۆدیۆ نێودەوڵەتییە گەورەکانی تری تێدایە. ئەم تێکەڵبوونە، ئیکۆسیستەمە دیجیتاڵییەکەی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکات و ئەزموونێکی پەخشی گشتگیر و نوێگەرانە لەسەر ئاستی وڵات پێشکەش دەکات.

زیادکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، پێگەی پێشەنگایەتیی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکات لە بوارەکانی بەستنەوەی خەڵک و کلتوور و داهێنان لە سەرتاسەری عێراق.

چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمێرشاڵ "CCO" لە ئاسیاسێڵ رایگەیاند، "ئامانجی ئاسیاسێڵ لە دابینکردنی پەیوەندیی ئاسایی زیاترە، ئێمە کاردەکەین بۆ بەتواناکردنی هاووڵاتیان لە ڕێگەی ئەزموونی دیجیتاڵیی بەهادار و پڕ ماناوە. هاوبەشیمان لەگەڵ 1001 بەهای ئیکۆسیستەمەکەمان فراوانتر دەکات و دڵنیایی دەداتە بەشداربووانمان کە دەستیان بە ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی متمانەپێکراو بگات کە لەگەڵ شێوازی ژیانیاندا بگونجێت."

محسن خێرەدین گارسیا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار "CEO" لە کۆمپانیای 1001 رایگەیاند، "شانازی دەکەین بە هاوبەشیمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی مۆڵەتپێدراو بە ئاسانی بگەیەنینە ملیۆنان بەکارهێنەر لە سەرتاسەری عێراقدا. ئەم هەنگاوە یارمەتی پێشخستنی ژینگەی میدیایی عێراق دەدات و پاڵپشتی داهاتوویەک دەکات کە تێیدا داهێنان و نوێگەری پێکەوە گەشە دەکەن."

بە تێکەڵکردنی پلاتفۆرمی 1001 لەناو پاکێجە لێکدراوە هەڵبژێردراوەکانی ئاسیاسێڵدا، ئەم دەستپێشخەرییە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی کۆمپانیاکە بەهێزتر دەکات و پاڵپشتی لە ئابووریی داهێنانی عێراق دەکات. ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی تری ئاسیاسێڵە لە گەشتەکەیدا بەرەو بنیاتنانی عێراقێکی زیرەکتر و بەهێزتر لە رووی دیجیتاڵییەوە.

دەربارەی 1001
پلاتفۆرمی 1001، پێشەنگی پەخش و ڕووماڵکردنە لە عێراقدا و گەورەترین کتێبخانەی ناوەڕۆکی تەواو مۆڵەتپێدراوی لە وڵاتەکەدا هەیە، هەروەها ئەزموونێکی پرێمیۆمی OTT و ڤیدیۆیی بەپێی داواکاری "VOD" پێشکەش دەکات کە بۆ بینەری عێراقی بە تایبەت دیزاینکراوە. پلاتفۆڕمەکە مافی پەخشی هاو-تایبەتیی خولی ئیسپانی "LaLiga"ـی هەیە لە عێراق و هاوبەشە لەگەڵ براندە میدیاییە بەناوبانگە جیهانییە سەرەکییەکان وەک OSN+، StarzPlay،Wide و Moonbug، لەگەڵ تۆڕە هەرێمییەکانی وەک کەناڵی ئەلشەرقیە و ڕۆتانا و گروپی میدیای ڕۆیا.

بە پابەندبوون بە پاڵپشتیی ئیکۆسیستەمی داهێنانی ناوخۆیی، 1001 پشتیوانیی دەستگەیشتن بە ناوەڕۆک دەکات بەشێوەیەکی یاسایی، و دژی بردنی مافی کۆپیکردن دەجەنگێت و وەبەرهێنان دەکات لە پێشخستنی پیشەسازیی نوێی فیلم و تەلەفزیۆنیی لە عێراقدا. لە ڕێگەی هاوبەشییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت 'ISPs' و کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە سەرتاسەری عێراق، 1001 بەردەوامە لە فراوانکردنی تۆڕی دەستڕاگەیشتنی نیشتیمانی و دیزاینی داهاتووی ژینگەی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی لە وڵاتدا دەکات.


دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی زیاترلە 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر لە 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.

پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: https://www.asiacell.com/en/personal/support/contact-us

بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن