12 کوردستان

بتڵی دووەمی غاز دابەشدەكرێت

02:42 - 27/04/2026

زەمەن – هەواڵ

لە هەولێر غاز بەرێژەیەكی باش زۆر بووەو لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی بتڵی دووەمی غاز دەکرێت

عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری دابەشکردنی غاز لە قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند: دابەشکردنی غاز لە سلێمانی بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێشووی، لە ئێستاشدا ڕۆژانە شەش تەنکەر غاز دەگاتە کارگەکانی پڕکردنەوە.

باسی لەوەشکرد: لە ئەمڕۆوە نانەواخانە و سەموونخانەکان دەتوانن لە هەفتەیەکدا 12 بۆ 15 بتڵ غاز وەربگرن، ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر تەنیا هەشت بتڵیان بۆ تەرخان کرابوو.

جەختی لەوەشکردەوە: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بتڵی دووەمی غاز بەگوێرەی فۆرمی خۆراک، کە ئەمەش بارگرانیی سەر شانی هاووڵاتییان کەم دەکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن