7 کوردستان

ئەوانەی دەچنە حەج، لەمڕۆوە دەتوانن ٢٠٠٠ دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن

01:32 - 27/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند: ئەوانەی دەچنە حەج دەتوانن بڕۆن ٢٠٠٠ دۆلار (٢٠ وەرەقە) بە نرخی فەرمی وەربگرن. 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦،  بەڕێوەبەرایەتیی حەج وعومرەی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، ئەوانەی ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە ئەمڕۆ دەتوانن بچن دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەربگرن."

دەشڵێت: هەر کەسێک دەچێت بۆ وەرگرتنی دۆلار، دەبێت پاسپۆرت و ڤیزەی حەجی ببات، لەو شوێنانەی دۆلارەکە دەدرێ کیوئاڕکۆدیان هەیە و زانیارییان لەبارەی هەموو ئەوانە بۆ نێردراوە کە مافیان هەیە دۆلارە وەربگرن."

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ هەر حاجییەک ٢٠٠٠ دۆلار بە نرخی فەرمی دابین بکەن، کە بۆ هەر 100 دۆلار 132 هەزار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن