16 کوردستان

وتەبێژی حکومەت لەسەر مووچەی مانگی چوار زانیاری دڵخۆشکەری خستە ڕوو

03:12 - 21/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەرجەم ڕێککارەکانی پەیوەست بە ئامادەکردن و پێداچوونەوە بە لیستی مووچە، وردبینی لە تەرازووی پێداچوونەوە (داهات و خەرجی) تەواوکراون.

 وتیشی، "هیچ کێشەیەکی ئەوتۆ لەبەردەم ناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە."

بە وتەی پێشەوا هەورامانی، چاوەڕواندەکرێت عێراق پاش خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی، مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەبکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن