حەجی ئەمساڵ بەڕێگەی وشکانی دەبێت و حاجیان قەرەبوو دەکرێنەوە
02:12 - 20/04/2026
زەمەن_هەواڵ
حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: سەرەتا لەبەر
بەرژەوەندی و سەلامەتیی حاجییان، بڕیارماندا گەشتی حەج بە ڕێگەی ئاسمانی ئەنجامبدرێت،
بەڵام دواتر هاوشێوەی عێراق بڕیاردرا گەشتەکە بە ڕێگەی وشکانی بێت.
ئەمڕؤ دووشەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦، کاروان ستونی،
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان، لەبارەی چۆنیەتی قەرەبووکردنەوەی
حاجییان، وتی: گرێبەستەکان حکومەتی عێراق ئەنجامیداون، لیژنەیەک خەمڵاندن بۆ قەرەبووکردنەوە
دەکات و هەرچەندێک دانرا دەگەیەندرێتەوە دەست حاجییان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە سەروبەندی ئامادەکاریین
بۆ گەشتی حەج و لە ڕۆژی 6ی ئایار یەکەم گەشت دەستپێدەکات، پرۆسەی قەرەبووکردنەوە دەکەوێتە
دوای پرۆسەی حەج.
باسی لەوەشکرد، ساڵی ڕابردووش حاجییان قەرەبووکرانەوە
و هەر حاجییەک بڕی 800 هەزار دیناری بۆ گەڕێندرایەوە.
لەبارەی ژمارەی حاجییان بۆ ئەمساڵ، کاروان ستونی
وتیشی:، پێنج هەزار و 120 کەس لە تەواوی هەرێمی کوردستان گەشتی حەج ئەنجامدەدات.