کێشەی غاز کۆتایی دێت
12:21 - 19/04/2026
زەمەن_هەواڵ
سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی ڕایگەیاند: بۆ پڕکردنەوەی خواستی هاوڵاتییان، ئەم سێ ڕۆژە، ڕۆژانە ٨٠ بۆ ٩٠ هەزار بوتڵ غاز بەردەست دەخەین.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٦، کۆچەر تاهیر، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی ڕایگەیاند، دەمانەوێت بەم سێ ڕۆژە، کە لە دوێنێوە دەستمانپێکردووە، ڕۆژانە 80 بۆ 90 هەزار بتڵ غاز بخەینەڕوو، ئەمەش بۆ پڕکردنەوەی خواستی هاوڵاتییان، ڕۆژانی دیکەش هەوڵدەدەین 17 بۆ 20 بتڵ غاز بخەینەڕوو.
وتیشی، ساڵی پار ئەمکاتانە ڕۆژانە نزیکەی 115 تۆن غازمان بەدەستدەگەیشت، بەڵام ئەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژە، ڕۆژانە نزیکەی 140 تۆن غاز دەگاتە دەستمان و لە چەند ڕۆژی داهاتوو بڕەکە دەگاتە 160 تۆن، بەمەش دەتوانن بڵێین قەیرانی غاز کۆتاییهاتووە.