19 کوردستان

بەپەلە.. هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە ئەم بەنداوە مەترسی تەقینەوەی هەیە

01:18 - 19/04/2026

زەمەن_هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دێرەلوک ڕایگەیاند: بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەخوڕ، مەترسییەکی جددی هەیە کە بەنداوی “مای” (سکرێ مای) کە دەکەوێتە سەر رووباری سپنە لە نێزیک گوندی "کوانێ" بتەقێت یان بشکێت.

 دەشڵێت: داوا لە سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەکەین کە ماڵ و پڕۆژەکانیان لە نزیك رووباری سپنەیە، لەوپەڕی وشیاریدا بن و رێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ ئەوەی رێگری لە هەر رووداوێکی دڵتەزێن بکرێت و گیانی هاووڵاتییان پارێزراو بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن