بڕی بارانی سەنتەری (٨) شارەکەی هەرێم
11:55 - 19/04/2026
زەمەن_هەواڵ
کەشناسی ڕێژەی بارانی ئەمساڵی تا ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە لە ڕانیە زۆرترین بڕ و لە گەرمیانیش کەمترین بڕ باران باریوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، بڕی بارانی وەرزی دابارینی ئەمساڵی تا ئەمڕۆ لە ناوچەجیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەیە؛
ڕانییە: ١١٩٣.٢ملم
پارێزگای هەڵەبجە: ١٠٥٢.٩ملم
پارێزگای سلێمانی: ١٠٣٨.٤ملم
زاخۆ: ٩٧٣.٩ملم
سۆران: ٩٥٣.٢ملم
پارێزگای دهۆک: ٨٦٠.٧ملم
پارێزگای هەولێر: ٦٧٤.١ملم
ئیدارەی گەرمیان: ٥١٦.٥ملم