بەپەلە.. وتەبێژی فەرمی یەكێتی: ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكرێت
03:44 - 16/04/2026
زەمەن_هەواڵ
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك پەیوەندی بە پۆستی سەرۆك كۆمارەوە نییەو لای یەكێتی ئاڵوگۆڕی پۆست پڕۆسەیەكی دیموكراسییە، وتیشی: هەندێك لایەن بە ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك شڵەژاون و دەپرسین ئەگەر لەخەمی ئەو پۆستەدا بوون بۆ كورد، بۆ دەنگیان بە رێبوار تەها نەدا؟ بۆ پیرۆزباییان لێنەكرد؟ بۆ سكاڵایان لەسەر تۆمار كرد؟.
راشیگەیاند: لای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاڵوگۆڕی پۆست پڕۆسەیەكی دیموكراسییە، بۆیە بابەس بێت چەواشەكردنی خەڵكی كوردستان و تەخوین.
وتەبێژی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: هەندێك لایەن بە ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك شڵەژاون، بۆیە پێیان دەڵێم ئەگەر خەمی ئەو پۆستەیان بوو بۆ كورد، بۆ دەنگیان بە رێبوار تەها نەداو پیرۆزباییان لێنەكردو سكاڵاشیان لەسەر تۆمار كرد، خۆئەگەر دەنگیان بە رێبوار تەها بدایە، ئەوا لەگەڵ پارتی رێككەوتنمان دەكرد نەك لایەنێكی دیكە.