16 کوردستان

بەپەلە.. لەكاتی لابردنی زیادەڕەوی قایمقام بریندار كرا

03:37 - 18/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 قائیمقامی ناوەندی کەرکووک لە کاتی سەرپەرشتیکردنی هەڵمەتێکی شارەوانی لە گەڕەکی خەزرا هێرشکرایە سەری و بریندارکرا.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٦، پاش ئەوەی هەڵمەتێکی لابردنی زیادەڕۆیی لە ناوچەی عادیلیەی گەڕەکی خەزرای کەرکووک ئەنجام درا، فەلاح یایچلی، قائیمقامی ناوەندی کەرکووک کە سەرپەرشتیی هەڵمەتەکەی دەکرد، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کرایە سەر و هێرشبەرەکان بە بەرد هێرشیان کردووەتە سەر قائیمقام و بەو هۆیەوە بریندار کراوە.

دوای ڕووداوەکە، فەلاح یایچلی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لە ئێستادا نەخۆشخانەی جێهێشتووە. ناوبراو ڕوویکردووەتە بنکەی پۆلیسی تسعین بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی ئەو کەسانەی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا هێرشیان کردووەتە سەری.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن