تا بۆتان دەکرێت ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت رابگرن
12:17 - 18/04/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت: تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکەی بەهێز و ئەگەرێکی بەهێزە تەرزە ببارێت.
ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٦، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، ڕایگەیاند: مەودای ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ کاتژمێر ٨:٠٠ی پێش نیوەڕۆی سبەینێ یەکشەممە، لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەندێک کات تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکەی بەهێز.
دەشڵێت: ئەگەرێکی بەهێزە تەرزە ببارێت، مەترسی هەیە لافاوی کاتی دروست ببێت و خۆڵبارین ڕوودەکاتە ناوچە جیاوازەکانمان.
ئەو کەشناسە هۆشداریی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە:-
1- تا بۆتان دەکرێت ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت ڕابگرن .
2- هەندێک کات هەورەبروسکەی بەهێز ڕودەدات تا بۆتان دەکرێت نزیکی ناوچە بەرزەکان مەبنەوە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن.