لە سبەینێ وە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:05 - 28/03/2026
زەمەن - هەواڵ
سبەی یەک شەممە 29-03-2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ
بارینی نمە بارانی پچر پچر لە هەندێ ناوچەی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم، لە دوای نیوەرۆ
نمە باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاویەکان دابارین هەندێ
جار مامناوەند دەبێت و رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تر.
بەرەبەیانی زوو ئەگەری دروسبوونی تەمێکی
کورت خایەن هەیە لە هەندێ ناوچە لە باکوری پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای سلێمانی.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە ( 3
– 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە
پلەی سیلیزی:
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی