12 کوردستان

ترەمپ نامەیەك بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت

03:55 - 28/03/2026

زەمەن – هەواڵ

 

 سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە نامەیەكدا، كە بە كوردی نووسیویەتی و ئاڕاستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كردووەن پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لێ‌ دەكات.

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دۆناڵد تره‌مپن سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی بۆ نێچیرڤان بارزانی ناردووه‌ و له‌ كۆتاییه‌كه‌یدا به‌ زمانی كوردی نووسیویه‌تی “نه‌ورۆز پیرۆز”.

ترەمپ له‌ نامه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یدا، نووسیویه‌تی “نەورۆز، ئاهەنگگێڕانە بە هاتنی بەهار، هەروەها بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەییی رووناکییە بەسەر تاریکیدا. ئەم جەژنە دێرینە، گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە”.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت دۆناڵد ترەمپ بۆ نێچیرڤان بارزانی نووسیووە، “داوا لە خوا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت”.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “سەرۆک ترەمپ پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانەش دەکات کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، هەروەها لە کۆتاییی نامەکەیدا بە کوردی نووسیویەتی: نەورۆز پیرۆز”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن