12 کوردستان

سودانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

04:44 - 28/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵەکەی لە شاری دهۆک

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٦، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسە٦ی کرد و ڕایگەیاند: هێرشی سەر مالەکەی نێچیرڤان بارزانی، لە دهۆک بە توندی ئیدانە دەکات و فەرمانی دا بە پێکهێنانی تیمێکی هاوبەشی ئەمنی و تەکنیکی لە نێوان دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێم بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕەهەندەکانی ڕووداوەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی و گرتنەبەری هەموو ڕێکارە یاساییە پێویستەکان دژیان.

 سوودانی جەختی لەوەش کردەوە کە حکوومەت سوورە لەسەر ڕێگریکردن لە هەر لایەنێکی دەرچوو لە یاسا یان لایەنێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی کە بیەوێت عێراق ڕابکێشێتە ناو ئەو ململانێیانەی ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن و دووپاتی کردەوە کە هەموو هەوڵەکان یەکدەخەن بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر هەموو ئاستەکان و لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیی گشتگیردا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن