13 کوردستان

ئەم هەفتەیە باران بەردەوام دەبێت

03:58 - 28/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 دەستەی كەشناسی عێراق وردەكاریی پێشبینیەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند، پێشبینیش دەكات، بارودۆخی بارانبارین بەدرێژایی هەفتە بەردەوام بێت.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٦، دەستەی كەشناسی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە،  سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكوور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم بۆ مامناوەند، هەندێكجار هەورە بروسكە لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و لە ناوچەكانی باكور و باشووریش بە هەمان شێوە دەمێننەوە.

لباری كەشی ڕۆژی دووشەممە ئاماژەی بەوەداوە، نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێك كاتدا هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند لە ناوچەی باكور و ئەگەری بارانبارینی سووك لە ناوچەی ناوەڕاست هەیە، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەی باكور وەك یەك دەمێننەوە.

دەستەکە سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی سێشەممە دەڵێت: نیمچە هەور دەبێت، هەور دەبێت لە هەندێك كاتدا لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە ناوچەكانی باكور، هەروەها ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور. پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور هاوشێوە دەبێت و لە ناوچەكانی باشووریش چەند پلەیەك دادەبەزێت.

چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوای نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لە سەرتاسەری وڵات لەگەڵ بارانبارینی پەرشوبڵاو لە ناوچەی باكور و بەشەكانی ڕۆژئاوای ناوچەی ناوەڕاست، پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن