18 کوردستان

هەر ماددەیەکی خراپ لە بەشەخۆراکدا هەبوو، بیگەڕێننەوە

01:45 - 23/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بڕیارە یەکەمین بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەشبکرێت و بریکارەکان ئاگاداردەکرێنەوە لەوەی هەر ماددەیەکی خراپی تێدابوو بیگەڕێننەوە و دابەشی نەکەن.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: یەکەم بەشەخۆراکی سەبەتەی ئەمساڵ بۆ مانگی یەک ئامادەیە و دەڵێت: هەر خۆراکێک خراپ بوو بیگەڕێننەوە و دابەشی نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و خۆراکی سلێمانی، ماددەکانی یەکەم سەبەتەی بەشەخۆراکی ئەمساڵی بڵاوکردوەتەوە کە بۆ هەر کەسێک بریتییە لە؛ سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، یەک لیتر زەیت، نیوکیلۆ نیسک، نیوکیلۆ لەتکەنۆک، دۆشاوێکی تەماتەی ٤٠٠ گرامی.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی، بریکارەکانی ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە، لە کاتی دابەشکردنی خۆراکی مانگانە هەر مادەیەک دەرکەوت خراپە و بە کەڵکی خواردن نایەت دابەشی نەکەن بەسەر هاووڵاتییاندا، بەڵکو کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە تا بۆیان بگۆڕن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن