ڕەنگی سپی بۆ ترافیک لایت زیاد دەکرێت
04:03 - 17/02/2026
زەمەن_هەوال
زانکۆی کارۆلاینای باکوور لە ئەمریکا دەستی بە تاقیکردنەوەی ڕەنگی "سپی" کرد بۆ ترافیک لایتەکان بە ئامانجی ڕێکخستنی جووڵەی ئۆتۆمبێلە زیرەکەکان و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی.
لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور، سیستەمی سێ ڕەنگیی ترافیک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە کە نزیکەی سەدەیەکە بەکار دەهێنرێت و زانکۆکە بە کردەیی دەستی بە تاقیکردنەوەی "ڕەنگی سپی" کردووە و دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە شۆڕشێک لە سیستەمی هاتوچۆدا بکات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەکە بۆ سەردەمی ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان.
ئەم ڕەنگە نوێیە وەک فەرمانی "دوام بکەوە" کار دەکات؛ کاتێک سپی دادەگیرسێت، ئۆتۆمبێلە زیرەکەکان سەرکردایەتیی شەقام دەکەن و شۆفێرانی ئاسایی تەنیا دەبێت دوای ئەوان بکەون.