20 کوردستان

کارەبای سلێمانی خەڵاتکرا

01:17 - 23/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لە بەرامبەر دڵسۆزی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و جێبەجێکردنی کارەکانیان، ستافی ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی خەڵاتکرا.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند: کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و کارەبای سلێمانی، لە بەراامبەر دڵسۆزی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و جێبەجێکردنی کارەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی کار و چالاکییەکانی کارەبای سلێمانی بە رێکوپێکی، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە سیروان محمد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ستافی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن