31 کوردستان

ئیلهام ئەحمەد مەترسی هەڵگیرسانەوەی شەڕێكی نوێ دەدات

01:20 - 21/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ئیلهام ئەحمەد: مه‌ترسى هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى شه‌ڕی ئاشكراکرد ‌و ڕایگەیاند: "تورکیا بەڕۆڵێکی نەرێنی‌و هەڕەشەی بەردەوام دەیەوێت دیالۆگ پەکبخات"، ده‌شڵێت، "مەترسیی هەڵگیرسانەوەی شەڕێکی نوێ له‌ئارادایه‌".

 ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٦، ئیلهام ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان ‌و هاوسه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ئاشکرایکرد، زۆربەی بەندەکانی ڕێککەوتنی 29ی کانونی دووەم جێبەجێنەکراون ‌و دەستوەردانە بەردەوامەکانی تورکیا-یش ڕێگریی سەرەکییە لەگەیشتن بەچارەسەری سیاسیی ‌و جێگیرکردنی ئارامی لەناوچەکەدا.

وتیشی: پێش گەشتەکەیان بۆ میونشن لەگەڵ ئەمریکاو وەزیری دەرەوەی دیمەشق کۆبونەتەوە بۆ هەماهەنگی زیاتر، بەڵام وتاری ڕق‌و کینە لەلایەن هەندێک لایەنەوە ڕێگرە لەجێبەجێکردنی تەواوی بەندەکانی ڕێککەوتنی نێوانیان و ئێستا کار بۆ ڕێکخستنەوەی لیوا سەربازییەکان دەکرێت‌و هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بەردەوامە".

ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه‌، "تورکیا بەڕۆڵێکی نەرێنی‌و هەڕەشەی بەردەوام دەیەوێت دیالۆگ پەکبخات‌و ڕێگریی لەمافەکانی کورد لەسوریادا بکات".

ئیلهام ئەحمەد هۆشداریدا لەمەترسیی هەڵگیرسانەوەی شەڕێکی نوێ ‌و وتى، "هه‌موكات ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى شه‌ڕێكى نوێ له‌ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ داواده‌كه‌ین هه‌موان چاوكراوه‌بن‌و هۆشیاربن".

باسى له‌وه‌شكرد، "بەشداریی ژنان لەحکومەتی کاتیدا زۆر سنوردارە، داواده‌كه‌ین هەموان پشتیوانیی لەیاسای پاراستنی کورد بکەن تاوەکو یەکڕیزیی نیشتمانی لەم قۆناغەدا بەپارێزراوی بمێنێتەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن