ئاسیاسێڵ پشتگیری خوێندکاران دەکات لە وڵاتی بەڕیتانیا درێژە بە خوێندن بدەن
02:20 - 19/02/2026
زەمەن - هەواڵ
ئاسیاسێڵ لەگەڵ
وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا ڕێکەوتنێکی هەماهەنگی ئەکادیمی
لە عێراق واژۆ دەکەن لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤنینگ "Chevening"
ئاسیاسێڵ لە ڕێگەی
باڵیۆزخانەی بەریتانیاوە لە عێراق ڕێککەوتنێکی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و
کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤنینگ "Chevening" ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی هەردوو لایەنە بۆ پاڵپشتیکردنی
خوێندنی باڵا و پڕچەککردنی گەنجانی عێراق و بنیاتنانی سەرکردەی کاریگەر لە
داهاتوودا.
ئامانج لەم پڕۆژە
هاوبەشە پشتگیریکردنی خوێندکارانی عێراقی خوێندنی باڵایە بە مەبەستی تەواوکردنی خوێندن
لە بەریتانیا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی چیڤنینگ؛ کە یەکێکە لە کۆنترین پڕۆگرامەکانی
سکۆلەرشیپی حکومەتی بەریتانیا و فۆکەس دەخاتە سەر ئامادەکردنی کەسانی خاوەن لێهاتوویی
باڵا لە وڵاتەکانی خۆیان.
ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ
دیدگای ئاسیاسێڵدا دەگونجێت کە بریتییە لە وەبەرهێنان لە سەرمایەی مرۆیی و پاڵپشتیکردنی
دەستپێشخەریی پەروەردەیی و گەشەپێدان. ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی دەرفەتێکی
ناوازە دەکات بۆ بەرزکردنەوەی کارایی سەرمایەی مرۆیی و پڕکردنەوەی کەموکورتی لە
کارامەیی پسپۆڕییە گرنگەکاندا، هەروەها خوێندکارانی عێراق بە تۆڕی جیهانی چیڤنینگەوە
دەبەستێتەوە کە زیاتر لە ٦٠ هەزار دەرچووی زیاتر لە ١٦٠ وڵات لەخۆدەگرێت، لەوانەش
سەرۆکی دەوڵەت و پسپۆڕان. بەم هەنگاوەش بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی دەرفەتەکانی
بەردەم گەنجان و فراوانکردنی ئاسۆی ئەکادیمی و پیشەیی خۆیان، جگە لە بەهێزکردنی هەماهەنگی
نێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
ئاسیاسێڵ دووپاتی
دەکاتەوە کە ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگ دەکات بۆ بەهێزکردنی لێهاتوویی
گەنجان و بەستنەوەیان بە تۆڕە جیهانییەکانی شارەزایی و سەرکردایەتی، کە لە ئەنجامدا
سوود بە کۆمەڵگە بە گشتی و گەشەپێدانی دەگەیەنێت. هەروەک بەڕێز عامر الصناع، بەڕێوەبەری
کارگێڕی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، "ئێمە لە ئاسیاسێڵ پابەندبوونمان
دووپات دەکەینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کارامەیی عێراقییەکان و دروستکردنی دەرفەتی بەردەوام
لە بەردەم گەنجاندا. ڕۆڵی پێشەنگیمان لە عێراقدا دەمانخاتە پێگەی بەرپرسیارێتی بنیاتنانەوە
و پشتگیریکردنی دەرفەتە گرنگەکانی بەردەم گەنجان، لەنێویاندا پڕۆگرامی چیڤنینگ، کە
یەکێکە لە پرۆگرامە جیهانییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا".
لای خۆیەوە، بەڕێز
عیرفان صدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق وتی: خۆشحاڵین بە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ئەم
پڕۆژە هاوبەشە نوێیەی نێوان ئاسیاسێڵ و وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کە باڵیۆزخانەی
بەریتانیا لە عێراق نوێنەرایەتی دەکات لە ڕێگەی پڕۆگرامی چیڤنینگ بۆ خوێندنی ماستەر
لە بەریتانیا. ئەم هاوکارییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی هاوبەشمانە بۆ بەهێزکردنی گەنجانی
عێراق و پاڵپشتیکردنی نەوەی پێشەنگی داهاتوو. بە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ
کە کۆمپانیایەکی عێراقیی پێشەنگە، ئێمە دەرفەتەکان لە بەردەم خوێندکارە بەتوانا عێراقییەکان
فراوان دەکەین بۆ ئەوەی خوێندنێکی کوالیتی بەرز لە بەریتانیا بەدەستبهێنن و پەیوەندی
بە تۆڕێکی جیهانییەوە بکەن کە زیاتر لە ٦٠ هەزار خوێندکاری دەرچووی تێدایە. ئەم پڕۆژە
هاوبەشە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە کەرتی تایبەت دەتوانێت بیگێڕێت لە پەرەپێدانی
پەروەردە و پشتگیریکردنی داهێنان و بەهێزکردنی سەرمایەی مرۆیی لە عێراقدا. ئێمە بەوپەڕی
خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی ئەو کاریگەرییە ئەرێنییە دەکەین کە ئەم خوێندکارانە لەسەر
کۆمەڵگاکانیان و لەسەر داهاتووی عێراقیان دەبێت.
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ
"کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل
و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهی بهشدرابووانی نزیکەی 20 ملیۆنە.
ئاسیاسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین
کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی
عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشی زیاتر 06.99٪ ـی دانیشتوانی عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش
وا دهكات كه تۆڕهكهی ببێته بەربڵاوترین تۆڕی مۆبایل بە فراوانترین ڕووماڵەوە
لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە
کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی
پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات. See less