ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک چییە؟
01:24 - 21/02/2026
زەمەن پرێس:
ئهمڕۆ، 21_2 ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکه، ئهم ڕۆژه لهلایهن ڕێـکخراوی یۆنیسـکۆ، پاشکۆی کلتووریی نهتهوه یهکگرتووهکان، رۆژی 17_11 دانا بۆ رۆژی زمانی دایک.
له لایهن کۆمهڵهی گشـتی نهتهوه یهکگرتووهکانهوه به بڕیارێـک ئەو رۆژە کرایە بریارێکی فهرمی. لە یەکەم بەیاننامەشدا نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرجەم رێكخراو و ناوەندەكانی مافی مرۆڤ، جەخت لە بایەخی فێربوونی زمانی دایك دەكەنەوە.
زمان، لە بنەرەتدا، یەکێکن لە بەهێزترین ئامرازەکانی پاراستنی بونیادی نەتەوەیی و نیشتمانیی، هەر بۆیە لەبەندی 29 پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هێما بۆ گرنگی مافی پاراستن و ڕێزگرتنی زمانی دایک دەکاتەوە.. هەروەها لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤیشدا لە چەند بەندێکدا جەخت لە گرنگی زمان کراوەتەوە.
خوێندن بە زمانی دایک، یارمەتی منداڵ دەدات كە مێشكی كراوە بێت و لە بەهای نەتەوەیی و مرۆیی دایک و باوک و خێزانەکەی بگات.
بۆ نەتەوەیەکی بندەستی وەک کورد، ئەم رۆژە لە هەمو نەتەوەکانی تر، بایەخی زۆرترە. بۆیە بە درێژایی مێژوو، داگیرکەران لەرێگەی لەناوبردنی زمانەوە، هەوڵی سڕینەوەی کلتوور و مێژووی کوردییان داوە.