22 عیراق

هاتووچۆ: هۆڕنی بەرز قەدەغەیە

03:53 - 08/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق ڕایگەیاند: ئەو ئۆتۆمبێلانە سزا دەدرێن کە بە دەنگی بەرزی هۆڕەنەکانیان خەڵک بێزار دەکەن.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ی شوباتی ٢٠٢٦،حەیدەر شاکر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق ئاشکرایکرد، بەرزکردنەوەی دەنگی هۆڕنی ئۆتۆمبێل لەلایەن هەندێک شۆفێرەوە بە سەرپێچی و پێشێلکردنی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2019 دادەنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە دەستکاریکردنی دەنگی هۆڕنی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەی دەنگێکی بێزارکەر دەربکەن، کاریگەری لەسەر پیادە و شۆفێری دیکەی ئۆتۆمبێلەکانیش دەبێت.

حەیدەر شاکر ڕاشیگەیاند، بە پێی یاسای دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگیرێت کە دەنگی هۆڕنەکانیان بەرزدەکەنەوە و سزای داراییش دەدرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن